فەی دوناوەی
فەی دوناوەی | |
---|---|
لەدایکبوون | دۆرۆتی فەی دوناوەی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ ناسکۆم، فلۆریدا، ئەمریکا. |
خوێندنگە | زانکۆی بۆستن |
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٦١-ئێستا |
ھاوسەر | پیتەر وۆلف (ھاوسەرگیری ١٩٧٤؛ جیابوونەوە ١٩٧٩) تێری ئۆنیل (ھاوسەرگیری ١٩٨٣؛ جیابوونەوە ١٩٨٧) |
مناڵ(ەکان) | ١ |
فەی فای دوناوی (لەدایکبووی ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٤١) خانمەئەکتەری ئەمریکییە،[١] ئەو وەرگری چەندین خەڵاتی سینەمایییە، لەوانە خەڵاتێکی ئۆسکار، خەڵاتێکی ئێمی (پریمتایم) و سێ خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و خەڵاتێکی بافتا لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی فەرەنسا مێدالیای ڕێزلێنانی لەبواری ئەدەب و ھونەر پێبەخشرا.[٢]
لە ساڵی ١٩٦٧، بۆ یەکەمینجار بە فیلمی (The Happening) لە شاشەکانی سینەما دەرکەوت. ھەر لەو ساڵەدا سەرەتای ناوبانگ دەرکردنی بوو، کاتێک لە فیلمی (Bonnie and Clyde) دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەشەوە یەکەم پاڵێوراوی خۆی لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەست ھێنا، دواتر لە ساڵی ١٩٦٨ لە فیلمێکی تاوان ئامێز بەناوی (The Thomas Crown Affair) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٧٤، کاتێک لە فیلمی چاینەتاون بەشداریکرد ئەوا دووەم پاڵێوراوبوونی بۆ باشترین خانمەئەکتەری خەڵاتەکانی ئۆسکار بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ١٩٧٦، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی نێوتۆرک ئەوا خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[٣]
ژیانی تاکەکەسی
[دەستکاری]زۆربەی کات فای وەک کەسێکی داخراو و خۆپارێز دەھاتە بەرچاو، لە ژیانیدا زۆر بەدەگمەن چاوپێکەوتنی کردووە لەگەڵ میدیاکان، زۆر بەکەمیش دەردەکەوت لە بۆنەکان. دوای دروست کردنی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ھەریەکە لە لێنی بروس،[٤] جێری شاتزبێرگ[٥] و مارچێلۆ ماسترۆیانی، ئەوا ناوبراو دووجار ھاوسەرگیری کرد، یەکەمیان لەگەڵ گۆرانیبێژ پیتەر وۆلف، دواتریش لەگەڵ وێنەگر تێری ئۆنیل، کە لەگەڵ ئەوەی دووەمیاندا کوڕێکیان بوو بەناوی لیام.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Malakpour، Douglas Friedman; Fashion Editor: Maryam (٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Faye Dunaway's Wild Ride». Harper's BAZAAR (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|یەکەم=
has generic name (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Faye Dunaway honored at Cannes Film Festival». Reuters (بە ئینگلیزی). لە 2021-02-14 ھێنراوە.
- ^ «The 49th Academy Awards | 1977». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Hamilton، Anita. «Celebrating Seniors – Faye Dunaway is 75» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Jerry Schatzberg (b. 1927)». ClampArt (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەی دوناوەی تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: generic name
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- زیندووان
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمەئەکتەر
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- خانمەکتەرەکانی فیلمی ئەمریکی
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خانمەکتەرە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- لەدایکبووانی ١٩٤١
- دەرچووانی زانکۆی کۆلێژی ھونەرە جوانەکان
- براوەکانی خەڵاتی ڕاسپبێری زێڕین
- ھەڵگرانی نیشانی ھونەر و وێژە بە پلەی ئەفسەر (فەڕەنسا)
- خانمەکتەرانی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- براوەکانی خەڵاتی ئیمی پرایم تایم
- ئەو کەسانەی کە نەخۆشی دوو جەمسەرییان ھەیە