لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتارە سەبارەت بە شانشینە ڕامیارییەکە نووسراوە. بۆ خەڵکەکە، بڕوانە
ماد.
ماد (فارسی کۆن: 𐎶𐎠𐎭، مادا؛ یۆنانی: Μηδία مێدیا؛ زمانی ئەکەدی: Mādāya) یەکەیەکی ڕامیاری بوو، ناوەندەکەی لە ھەگمەتانە بوو کە لە سەدەی حەوتەمی پێش زایین تا ناوەڕاستی سەدەی شەشەمی پێش زایین بوونی ھەبووە و وادادەنرێت زاڵ بووبێت بەسەر بەشێکی بەرچاوی پلێتی ئێرانی، پێش ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشی. دەستێوەردانی زۆرجاری ئاشوورییەکان لە ناوچەی زاگرۆس بووە ھۆی ئەوەی پرۆسەی یەکخستنی ھۆزەکانی ماد بەڕێوە بچێت. تا ساڵی ٦١٢ پێش زایین، مادەکان ئەوەندە بەھێز بوون کە بتوانن ئیمپراتۆریەتیی ئاشوور کە لە دابەزیندا بوو، بە ھاوپەیمانی لەگەڵ بابلییەکان بڕوخێنن؛ بەڵام زانستی ھاوچەرخ گومانیان ھەیە لە بوونی شانشینی یان دەوڵەتێکی یەکگرتووی ماد، لانیکەم بۆ زۆربەی سەدەی حەوتەمی پێش زایین.[١]
سەرەڕای ئەوەی کە مادەکان توانیان شانشینییەکی بەھێز پێکبھێنن کە لە باکووری میزۆپۆتامیا تا باختر درێژدەبێتەوە، بەڵام زانیارییەکی کەم ھەیە دەربارەی، چونکە ھیچ نووسراوێک یان سکەیەک نەدۆزراوەتەوە کە ڕۆشنایی بخاتە سەر مێژوو یان کۆمەڵگاکەیان.[٢]
|
---|
زمان | |
---|
شارەکان | |
---|
شەڕەکان بە بەشداریی لیدیا | |
---|
شەڕەکان بە بەشداریی پارس | |
---|
پاشاکان/ساتراپەکان | |
---|
مادییەکانی دیکە | |
---|
پێڕستەکان | |
---|
پەیوەندیدار | |
---|
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شانشینی ماد تێدایە. |