جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا لە جیھانێکی خەیاڵیدا ڕوودەدات کە بە سود وەرگرتن لە کولتوورەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا دروستکراوە. ئەم جیھانە لە چوار نەتەوەی سەرەکی پێکھاتووە کە لەسەر بنەمای چوار توخمە کلاسیکییەکان دامەزراوە: ڕەوەندی ھەوا، شانشینی زەوی، نەتەوەی ئاگر و ھۆزی ئاو.[١] نەتەوەی پێنجەم کە کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکانە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنیی ئەفسانەی کۆرادا ناسێنراوە، و کۆکراوەی چوار نەتەوە سەرەکییەکەیە.[٢][٣]
دروستکەرانی زنجیرەکە مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ، سوودیان لە کولتوورە مێژوویی و دێرینەکانی ئاسیا وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی تۆن و شێوازێکی تایبەت بە جیھانە کۆکراوەکە. کلتووری چینی کاریگەری باڵادەستی جیھانەکەیە، ھەرچەندە کولتوورە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باکووریشی تێدا دەردەکەوێت.[٤] زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەڤەتار توانایەکی تایبەتیان ھەیە بۆ «ملکەچپێکردن» و دەستکاریکردنی ئەو توخمانەی کە پەیوەندی بە نەتەوەکەیانەوە ھەیە.[٥] کەسێک بە ناوی ئەڤەتار توانای ئەوەی ھەیە ھەر چوار توخمەکە ملکەچ پێبکات. زنجیرەی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا دوای ١٠٠ ساڵ لە جینۆسایدکردنی ڕەوەندی ھەوا لەلایەن نەتەوەی ئاگرەوە ڕوودەدات.[٦]
تێڕوانینی گشتی
[دەستکاری]ڕەوەند یان کۆچەرییەکانی ھەوا، خاوەنی کولتوورێکن کە لە ژێر کاریگەری کۆمەڵگەی دەروێشەکانی شاوڵین و ئایینی بودایی تبتن، ھەروەھا لایەنی ئایینی ھیندۆسی لە بیروباوەڕی ڕەوەندی ھەوا جێگیرکراوە.[٧]
شانشینی زەوی نەتەوەیەکی فراوانە کە چەندین کولتووری جیھانی ڕاستەقینە لەخۆدەگرێت، دیارترینیان ئیمپراتۆریەتیی مینگ و ئیمپراتۆریەتیی چینگە لە چین. با سینگ سێ کە پایتەختی شانشینی زەوییە، بنکەکەی لەسەر شاری پەکین و شاری قەدەغەکراو دامەزراوە. دوورگەی کیۆشی سەر بە شانشینی زەوی، لەسەر سەردەمی دەرەبەگایەتیی ژاپۆنی دروستکراوەتەوە.[٨]
نەتەوەی ئاگر وڵاتێکی دوورگەییە کە لە ژێر کاریگەری سەربازی ئیمپراتۆریی ژاپۆنی و جلوبەرگ و تەلارسازی چینیدایە.[٩]
ھۆزەکانی ئاو کۆمەڵگەیەکن کە دەکەونە ناوچە جەمسەرییەکان، ھۆزی ئاوی باشوور لە گوندی بچووک پێکھاتووە، و ھۆزی ئاوی باکووریش شارێکی فراوانی سەھۆڵ و بەفری لەخۆگرتووە.[١٠]
کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان
[دەستکاری]کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان لەلایەن ئەڤەتار ئانگەوە دوای کۆتایی ھاتنی جەنگی ١٠٠ ساڵە دامەزراوە. شارستانیەتییەکە کە بەم شێوەیە پێناسە کراوە: «مانھاتن ئەگەر لە ئاسیا بووایە»، ئیلھامەکەی لە ساڵانی ١٩٢٠ وەرگیراوە و کاریگەرییەکانی تەلارسازی ئەمریکی و ئەوروپی لە قۆناغی ئەو سەردەمەدا لەخۆ دەگرێت. دیزاینی ھێزی پۆلیسیی کانزا ملکەچپێکەرەکان لەسەر بنەمای جلوبەرگی پۆلیسی شاری نیویۆرک لە ساڵانی ١٩٢٠ داندراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Geography of the World of Avatar». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «United Republic of Nations». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Avatar: the Last Airbender in Academia». mediakron.bc.edu. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «The Real-World Inspirations Behind 'Avatar: The Last Airbender'». Men's Health (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ Haasch، Palmer. «A full history of the 'Avatar: The Last Airbender' universe». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Earth». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Air Nomads». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Earth Kingdom». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Fire Nation». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Water Tribe». Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی خەیاڵی زانستی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیھانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- کارەکتەرەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە خەڵاتی پیبۆدییان وەرگرتووە
- زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی ساڵی ٢٠٠٠
- بەرنامەی ڕەسەنی نیکلۆدیۆن لە دەیەی ٢٠٠٠
- یەکەم دەرکەوتنی زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٥
- ئەو زنجیرە تەلەڤیزیۆنییانەی ئەمریکا کە لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆتایی دێت
- ئاڤاتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا
- دووبارە دەرکەوتنەوە لە تەلەڤیزیۆن
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ کۆمیکدا گونجاندووە
- ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییانەی کە خۆیان لەگەڵ یارییە ڤیدیۆیییەکان گونجاندووە
- زانستی ئەفسانەکان لە کلتورە گەلییەکاندا
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەنیمەیشنەکانی ڕۆژاوا کە کاریگەری ئەنیمێیان لەسەرە
- ئەنیمەیشنییە ڕۆژاواییەکان کە کاریگەری ئەنیمێیان لەسەرە
- بەرنامە ڕەسەنەکانی نیکلۆدیۆن لە دەیەی ٢٠٠٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکان کە لە ساڵی ٢٠٠٨ کۆتاییان پێ ھاتووە