جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٧
کأس أمم أفریقیا 1957 | |
---|---|
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | سوودان |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٠–١٦ی شوبات |
ژمارەی بەشداربووان | 3 |
ژمارەی یاریگا | 1 |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | میسر (جاری 1ەم) |
پلەی دووەم | ئیتیۆپیا |
پلەی سێیەم | سوودان |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٢ |
١٩٥٩ ← |
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی ١٩٥٧ یەکەم خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەفریقا بوو. لە وڵاتی سوودان بەڕێوەچوو. ھەڵبژاردە بەشداربووەکان بەشداربووەکان بریتیبوون لە میسر و سوودان و ئیتیۆپیا .ئەفریقای باشوور کە یەکێکی دیکە بوو لە وڵاتە بەشداربووەکان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا ڕووبەڕووی ئیتیۆپیا دەبووەوە، بەڵام بەھۆی ئاپارتایدەوە دوورخرایەوە.[١] ئیتیۆپیا بە ٢–٠ ئەنجامەکەی بۆ نوسرا و گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یارییەکەی دیکەی قۆناغی پێش کۆتاییدا لە یاریگای شارەوانی لە خەرتوم، میسرییەکان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ھەڵبژاردەی میواندارییان بردەوە.[٢]لە یاری کۆتاییدا میسر بە ئەنجامی ٤–٠ لە ئیتیۆپیا بردەوە، ھەر چوار گۆڵەکەش لەلایەن محەممەد دیاب تۆمارکرا، کە بە پێنج گۆڵ وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا. لەم خولەی یەکەمدا تەنھا دوو یاری ئەنجامدرا.[١]
بەشداربووەکان
[دەستکاری]ھەڵبژاردە | شایستە بە |
---|---|
سوودان | میواندارەکان |
میسر | بانگھێشتکراو |
ئیتیۆپیا | بانگھێشتکراو |
شوێن
[دەستکاری]خەرتوم | |
---|---|
یاریگای شارەوانی | |
توانای: ٣٠ ھەزار کەس | |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا Khaled Abul-Oyoun (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «African Nations Cup 1957». لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ New dawn for Ethiopia after Nations Cup qualification - BBC Sport
داڕێژە:جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ١٩٥٧ تێدایە. |