بریجستۆن
باڵەخانە | |
کۆمپانیای گشتی | |
دامەزرێنەر | شۆجیرۆ ئیشیباشی |
بارەگا | ، |
بەردەستە لە | ھەموو جیھان |
بەرھەمەکان | تایە |
داھات | ¥٣٫٣٣٧ ترلیۆن (٢٠١٦[١]) |
¥٤٤٩٫٥ بلیۆن | |
¥٢٦٥٫٥٥ بلیۆن (٢٠١٦[١]) | |
ژمارەی کارمەندان | ١٤٣٬٦٢٦ (٢٠١٧) |
ناسەرەکی | تایەی فایەرستۆن و کۆمپانیای پلاستیکی |
وێبگە | www |
کۆمپانیای بریجستۆن (بە ژاپۆنی 株式会社ブリヂストン)، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی جەند ووڵاتیە کە تایبەت بە بەرھەمھێنانی تایەی ئۆتۆمۆبیل و بارھەڵگر.
بریجستۆن لە ساڵی ١٩٣١ لە لایەن شۆجیرۆ ئیشیباشی لە فوکوئۆکا لە ژاپۆن دۆزرایەوە.
لە ساڵی ٢٠١٧ بریجستۆن گەورەتین کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی تایە بوو لە جیھاندا کە لە پێش میشلانی فەرەنسیش بوو.
گروپی بریجستۆن لە ساڵی ٢٠٠٥ خاوەنی ١٤١ کارگەی بەرھەم ھێنانبوو لە ٢٤ وڵاتی جیادا.
سەرهەڵدان
[دەستکاری]یەکەم تایەی بریجستۆن کە بەرهەمهێنرا لە ساڵی ١٩٣٠ بوو لەلایەن کۆمپانیایەکی ژاپۆنی تایبەت بە دروستکردنی گۆرەوی (تابی) ، دواتر لە ساڵی ١٩٣١ دامەزرێنەری بەشی تایە شۆجیرۆ ئیشیباشی هەستا بە جیاکردنەوەی بەشی بەرهەمهێنانی تایە لە کۆمپانیا سەرەکیەکە کە تایبەت بوو بە بەرهەمهێنانی تابی و دەستی کرد بە دامەزراندنی دەستەی بەرهەمهێنانی تایەی بریجستۆن لە کورومە لە ژاپۆن .
دواتر کۆمپانیای بریجستۆن گەشەی سەند و لقی سەربەخۆی کردەوە لە ئەوروپا و ئەمەریکای باکوور بەڵام بریجستۆن هەر لەهەوڵدایە کە بەردەوام سوود لە تەکنەلۆژیای ژاپۆنی وەربگرن بۆ بەرهەمەکانیان.
ناو
[دەستکاری]ناوی بریجستۆن لە ناوی دامەزرێنەری کۆمپانیاکە وەرگیراوە ئیشیباشی کە بە زمانی ئینگلیزی ئیشی واتە stone و باشی واتە Bridge بە لێکدانیان دەبێتە Bridgestone .
فایەرستۆن Firestone
[دەستکاری]بریجستۆن لە ساڵی ١٩٨٨ کۆمپانیای فایەرستۆنی ئەمریکی بە تەواوی کڕی کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی تایە و لاستیك .
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Bridgestone Financial». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bridgestone»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بریجستۆن تێدایە. |