Nothing Special   »   [go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلیسا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەلیسا
إليسار زكريا خوري
ئەلیسا لە ٢٠٢٠
ئەلیسا لە ٢٠٢٠
زانیارییەکان
ناوی لەدایکبوونئەلیسار زەکەریا خوری
لەدایکبووی (١٩٧٢-١٠-٢٧) ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ)[١]
بنەچەدیر ئەحمەر،  لوبنان
چەشنەکانمیوزیکی عەرەبی، ڕۆمانسی، میوزیک
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٢ تا ئێستا
کۆمپانیاکانEMI (1998-1999)
دیلارا میوزیک (٢٠٠٠–٢٠٠٣)
Rotana (٢٠٠٤ تا ئێستا)
بابەتە پەیوەندیدارەکانRagheb Alama, Wael Kfoury, Chris de Burgh, Christina Aguilera, Nancy Ajram, Nawal Al Zoghbi, Tamer Hosny, Fadl Shaker
وێبگەelissalb.com

ئەلیسا یان ئەلیسار زەکەریا خوری (لەدایکبووی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی لوبنان[٢][٣] و لە جیھانی عەرەبی ناوی ھەیە.[٤] ئەلیسا یەکێکە لەو گۆرانیبێژە عەرەبییانەی کە بەرھەمەکانی پڕفرۆشترینبوونە و لەساڵانی ٢٠٠٥، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، وە ٢٠١٠ لەنێو گۆرانیبێژانی مێینەی عەرەب ئەلبوومەکانی پڕفرۆشترین بووە.[٥][٥][٦][٢] تا ئێستا ئەلبوومەکانی زیاتر لە ٣٠ میلیۆن دانەیان لێفرۆشراوە لەگشت جیھان.[٥][٦][٢] ئەلیسا بەیەکێک لە دەوڵەمەندترین ھونەرمەندەکانی لوبنانیش دادەنرێت کە سامانەکەی بەزیاتر لە ٤١ میلیۆن دۆلار خەملێنراوە. لەبەرنامەی میوزیکی و تەلەفزیۆنی (The X Factor) لەلیژنەی دادوەریدا بەشدارە. تا ساڵی ٢٠١٧ ئەلیسا ٤٣ میلیۆن شوێنکەوتووی ھەبووە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. لە ساڵی ٢٠١٨ وەک لیژنە لەبەرنامەی میوزیکی خۆشترین دەنگ (The Voice Ahla Sawt) ڤێرژنی عەرەبی ذە ڤۆیز بەردەوامە.

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ئەلیسا لە باوکێکی لوبنانی و دایکێکی سووری لەدایکبووە.[٧][٥] سێ برای ھەیە (غەسان، کامیل و جیھاد) لەگەڵ دوو خووشک (نۆرما و ڕیتا). سەرەتای ژیانی لەگەڵ خزمەکانی لەدۆڵی بەقاع لە لوبنان بەسەربردووە.[٧] ئەلیسا زانستە سیاسییەکانی تەواوکردووە لە زانکۆی لوبنان.[٥] وێڕای ئەوەی بەشی سیاسەتی خوێندووە بەڵام خۆی حەزی بەسیاسەت نەکردووە و کارکردنی لەبواری میوزیکدا ھەڵبژاردووە.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «FARFESH.COM - تسریب جواز سفر الیسا علی الـ». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب nadiadhahir (٢٢ی ئابی ٢٠١٧). «إلیسا.. السر وراء لقب "ملکة الإحساس" - Forbes Middle East». لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ «Women Are Saying They're Getting Checked After A Famous Lebanese Singer Said She'd Had Breast Cancer».
  4. ^ Press، ZEINA KARAM Associated. «Lebanese diva breaks taboo with clip announcing cancer fight». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج Khazaal، Chaker (١٣ی ئازاری ٢٠١٥). «Elissa: A Light in the Dark Times of the Middle East».
  6. ^ ئ ا nadia-3 (٢٠ی ئابی ٢٠١٧). «The Secret To The Success Of Elissa Lies In More Than A Love Song». لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٨ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  7. ^ ئ ا «'Stop the war': Elissa urges fans to pray for Syria». ٥ی نیسانی ٢٠١٧.