Nothing Special   »   [go: up one dir, main page]

بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)

پارکی نەتەوەییی ھەڵگورد-سەکران دامەزراوەیەکی سەربەخۆی نیشتمانیی ژینگەپارێزی و کولتورییە، دەکەوێتەی ناوچەی باڵەکایەتیی قەزای چۆمان، لە باکووری پارێزگای ھەولێر. دامەزراوەکە لەپێناو پەرەدان بە ژینگەپارێزی و پاراستنی سامانی نیشتمانی کاردەکات و لەڕێگەی بەشەکانییەوە بایەخ بە چاککردن و پاراستنی ژینگەی سروشتی، ھۆشیاریی ژینگەیی و بواری کولتووری دەدات. ئەم دامەزراوەیە بەشداری بە ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ چاککردن و پاراستنی ژینگەی جیھان و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی پەنگخواردنی گەرمی و دیاردەی قڕبوونی ئاژەڵان.

پڕۆژەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٤ وەک بیرۆکە ھاتە ئاراوە، لە ڕێکەوتی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٠ بە پاڵپشتی و ھاوکاریی ئەنیستۆتی نەمساوی بۆ تەکنۆلۆژیا و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە لایەن پارێزگاری ھەولێر گرێبەستی جێبەجێکردنی واژووکراو.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ توانا تەھا. «لە پرێس کۆنفرانسێکدا ھەنگاوەکانی دەستپێکردنی ناشناڵ پارکی ھەڵگورد-سەکران ڕاگەیەنرا» (بە کوردی). chra.tv. لە ٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]