Nothing Special   »   [go: up one dir, main page]

Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مارک ھێنری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماڕک ھێنری

لەدایکبوون١٢ی حوزەیرانی ١٩٧١
پیشەزۆرانباز، بەرزکەرەوەی کێش
باڵا١٬٩٣ مەتر
ھاوسەرجانا پێری
مناڵ(ەکان)٢


ماڕک جێرۆلد ھێنری[١] (بە ئینگلیزی: Mark Jerrold Henry؛ لەدایکبووی ١٢ی حوزەیرانی ١٩٧١)[٢] یاریزانی بەرزکەرەوەی ھێز، بەرزکەرەوەی کێشی ئۆڵۆمپیک، وەرزشەوانی بەتوانا، و زۆرانبازێکی پیشەگەری خانەنشینکراوە، کە ھەنووکە بەپێی ڕێککەوتننامەی ئەفسانەکان واژووی دەبلیوو دەبلیوو ئیی کردووە. ھەروەھا وەک بەرھەمھێنەرێک کارەکانی پشت پەردە دەکات.[ژێدەر پێویستە] دووجار لە ساڵی ١٩٩٢ و ١٩٩٦ وەرزشکاری یاری ئۆڵۆمپی بووە،[٣][٤] مەدالیای زێڕ و زیو و بڕۆنزی بەدەست ھێناوە، ھەروەھا مەدالیای لە «یارییەکانی پانی ئەمریکی» ساڵی ١٩٩٥ ھەیە.[٢] وەک توانای بەرزکەرەوە لە ساڵی ١٩٩٥ پاڵەوانی جیھانی WDFPF بوو،[٥] دووجاریش پاڵەوانی «پاڵەوانێتی نیشتیمانی U.S» ١٩٩٥ و ١٩٩٧ بووە،[٦] وەک ھەمیشە ھەڵگری ڕیکۆردی جیھانە، لە squat, deadlift. ھێشتا لە WDFPF لەبەشی squat تۆماری جیھانی دەگرێت، وەک کەسێکی گەورەی بەشی squat و توانای بەرزکەرەوە دادەنرێت، بێ ئەوەی گوێ بەو کێشە بدات کە ھەیەتی، ھەروەھا وەک کەسێکی گەورەی بەشی deadlift دادەنرێت، لەلایەن ھاوڵاتییەکی ئەمریکی.

لە بەرزکەرەوەی کێش ھێنری سێجار پاڵەوانی «پاڵەوانێتی نیشتیمانی بەرزکەرەوەی کێش» بووە، لەساڵانی ١٩٩٣، ١٩٩٤، ١٩٩٦. ھەروەھا لە ساڵی ١٩٩٢ براوەی (کراوەی ئەمریکی - Open American) بوو، دووجار پاڵەوانێتی فیستیڤاڵی ئۆڵۆمپی بردەوە، لە ساڵانی ١٩٩٣ و ١٩٩٤، وە براوەی پاڵەوانێتی NACAC بوو، لە ساڵی ١٩٩٦. سێیەم گەورەترین بەرزکەرەوەی کێش بوو، لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٧. لە ساڵی ٢٠٠٢ یەکەم ساڵانەی «ئارنۆڵدی پیاوی بەھێزی کلاسیکی» بردەوە، کە ساڵی جارێک دەبێت. لە ساڵی ١٩٩٦ بۆ WWE ڕۆیشت، یەکجار بووە براوەی «پاڵەوانێتی ئەوروپی WWF»، دووجاریش بووە براوەی «پاڵەوانێتی جیھان»، ھەروەھا پاڵەوانێتی ECW لە ساڵی ٢٠٠٨، پاڵەوانێتی کێشی قورسی WWE.

ژیانی تایبەتی

[دەستکاری]

ھێنری لە شارۆچکەکەیەکی بچووکی «سیلسبی» لە ڕۆژھەڵاتی «تێکساس» لە دایکبووە، ٩٠ میل لە باکووری ڕۆژھەڵاتی «ھۆستۆن». وەک منداڵ ھەوادارێکی گەورەیی «ئەندرێی زەبەلاح» بوو، کاتێک زۆرانبازی دەکرد، کاتێک بۆ زۆرانبازی ئامادە دەبێت، لە بۆمۆنت، تێکساس خۆی نیشان دەدات. ھەوڵەکانی ھێنری گەنج وەک ئەندرێ بوو، بەرەوە ڕێرەواکانی ئەو دەرۆیشت، کاتێک ھێنری تەمەنی ١٢ ساڵ بوو،[٧] باوکی ئێرنست بەھۆی شەکرەوە مرد. ھێنری لە خێزانێک لەدایکبووە، کەھەموویان تێکرایان لەکەسی ئاسایی گەورەترە، بەتایبەتی مامە مەزنەکەی بەناوی "چود"، کە ٦ پێ ٧ بەرز بوو، کێشی ٥٠٠ پاوەند بوو، زۆربەی جار پێڵاوی نەبوو، بە بەھێزترین پیاو لە "پێنێ" لە ڕۆژھەڵاتی تێکساس دادەنرێت.[٨] ھێنری یاری تۆپی پێی لە قوتابخانەی ئامادەیی تا پۆلی ١٢ دەکرد. ھێنری برایەکی لەخۆی گەورەتری ھەیە، بەناوی «پات» لە ئوستەن،[٩] تێکساس لەگەڵ ژنەکەی بەناوی جانە و کوڕەکەی بەناوی جاکۆب،[١٠] وە کچەکەی بەناوی جوانا دەژێت.[١١] ھەروەھا ھێنری گیاندارێکی دوو پێی بۆ ڕاوکردنی کەروێشک ھەیە، بەناوی پی پی. ھێنری شۆفێری ھەمەڕە،[١٢] لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٢ تەرمی «مایکڵ کلارکی» ھەڵگرت، کە لە ساڵی ٢٠١٢ مرد.[١٣]

کاری توانای بەرزکردنەوە

[دەستکاری]
ھێنری لە کاتی پاڵنانی دەبابە

کاتێک ماڕک ھێنری لە پۆلی چوارەم بوو، باڵای ٥ پێ (١٫٦٥ م)، کێشی ٢٢٥ پاوەند (١٠٢ کگم) بوو،[١٤] کاتێک تەمەنی بووە ١٠ ساڵ، دایکی چەند کێشێکی بۆ وەرزشکردن کڕی.[١٤] لەو ماوەیەی ھێنری لە قوتابخانەی ئامادەی لە سیلسبی بوو، کەسێکی زۆر بەتوانا بوو، لەبەر ئەوەی دەیتوانی لەسەر دانیشتنی چوار چینچک ٦٠٠ پاوەند (٢٧٠ کگم) ھەڵبگرێت. کاتێک لە قوتابخانەی ئامادەی تەمەنی بووە ١٨ ساڵ، لە ڕێگەی ڕۆژنامەکانی لۆس ئەنجلس پەیوەندی بە «بەھێزترین ھەرزەکارەکانی جیھان» کرد،[١٥] لە ساڵی ١٩٩٠ بۆ قوتابخانەی ئامادەی توانای بەرزکەرەوە چوو، لەوێدا پاڵەوانێتی ھەرزەکارەکان دەبەنەوە، کە ٨٣٢ پاوەند (٣٧٧ کگم) لەسەر چینچک بەرزدەکەنەوە. کاتێک قوتابخانەی ئامادەیی تەواو کرد، سێجار لە وڵاتی تێکساس پاڵەوان بوو، توانی لەسەر چینچک ٨٣٢ پاوەند (٣٧٧ کگم) ھەڵبگرێت.

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]

فیلمەکان

[دەستکاری]
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ
٢٠١٠ ماکگروبەر توت بیمەر
٢٠١٤ خانویەک دێوی تێدایە ٢ پرێسنەر
٢٠١٥ بەردەکانی زەویزانی و WWE ماڕبڵ ھێنری
٢٠١٦ تەندار بانسەر

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Texas Births». Familytreelegends.com. لە ٣ی شوباتی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا Milner، John M. «Mark Henry». Slam! Sports. Canadian Online Explorer. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  3. ^ «Mark Henry bio». World Wrestling Entertainment. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  4. ^ داڕێژە:Cite Sports-Reference
  5. ^ «Mark Henry Powerlifting statistics (incomplete)». en.allpowerlifting.com. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  6. ^ «ADFPA (USAPL) Men'S Nationals (results)» (PDF). USA Powerlifting. usaplnationals.com. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  7. ^ Barnwell، Bill (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Mark Henry Talking Wresting Smack: Classic Q&A Part 1». REV Magazine (now defunct).
  8. ^ «Mark Henry». International Sports Hall of Fame. لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
  9. ^ Smith، Shelley (١٥ی تەممووزی ١٩٩١). «Heavy Duty; Weightlifter Mark Henry is a prodigious prodigy (page 1)». Sports Illustrated. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  10. ^ Kelly، Ray (July 13, 2008). «WWE wages war in Springfield». The Republican (Springfield): H01. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  11. ^ After seemingly retiring, Mark Henry surprises John Cena with a World's Strongest Slam: Raw, June 17, 2013 June 20, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ «Pro wrestler Mark Henry (with his wife, Jana Perry-Henry, and their son Jacob, 21 years)». Austin American-Statesman. July 14, 2007. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە June 22, 2009 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  13. ^ Associated Press (September 11, 2012). «Michael Clarke Duncan funeral: Tom Hanks, Jay Leno among stars celebrating actor's life in teary memorial service». New York Daily News. New York City: Tronc, Inc. لە January 15, 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ ئ ا Smith، Shelley (١٥ی تەممووزی ١٩٩١). «Heavy Duty; Weightlifter Mark Henry is a prodigious prodigy (page 2)». Sports Illustrated. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
  15. ^ «The Sidelines: Texas Teen Lifts Top Weights». Los Angeles Times. ٢٣ی نیسانی ١٩٩٠. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٢ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]