گەرماو
گەرماو یان حەمام یان سەرشۆک (بە ئینگلیزی: Bathroom) ئەو شوێنەیە کە خەڵکی بۆ گەرماوکردن، شووشتنی دەست و ڕووخساریان، یان چوونەسەرئاو بەکاری دەھێنن. شێوەی ئەم ژوورە و پێکھاتەکانی بەپێی وڵاتان و کەلتورەکان دەگۆڕێت، لە زۆرێک لە وڵاتان لە گەرماوەکان دەستشۆر و ئاوێنە ھەیە، لە ھەندێک وڵاتانی تر؛ ڕۆژاوا و ئەمریکای باکوور بەتایبەتی توالێتیش لەو ژوورەدا ھەیە.
ئاسایی ھەر خانووێک یان شوێنێکی ژیان گەرماوێک یان چەند گەرماوێکی ھەیە، بەڵام لە دەرەوەی ئەمەش گەرماوی گشتی لە شار و کۆمەڵگەکان ھەیە کە خەڵکی بە ھاوبەشی بەکاری دەھێنن، لە بەرانبەر بڕە پارەیەک، ئەم گەرماوانە بۆ ھەردوو ڕەگەزی مرۆڤ جیاکراونەتەوە.
مێژوو
گەرماوەکان دەگەڕێنەوە بۆ ٣٠٠٠ پ. ز. ئاسایی لەو کاتە ھەر شارەو بینایەکی ھەبوو بۆ گەرماوکردن. لە سەدەی ١٦یەمەوە، بەکارھێنانی گەرماوە گشتییەکان ڕوویان لە کەمی کرد، خەڵکی لەو کاتە دەستیان کرد بە دروستکردنی گەرماو لە ماڵەکانیان.
ئەمانەش ببینە
- گەرماوکردن
- ئاودەست
- بانیۆ
- ساونا
- خوڕژم (دووش)
پێشانگا
سەرچاوەکان
- ویکیپیدیای ئینگلیزی، «Bathroom»، حوزەیرانی ٢٠١٦.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گەرماو تێدایە. |